Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکات


کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی بە توندی هێرشەکانی ئەمەریکای بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق مەحکوم کردووە و ئەمەریکا تاوانبار دەکات بە توندوتیژییەکانی عێراق.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری خامەنەئیەوە ڕادەگەیەنێت " حکومەتی ئێران، وڵات و خۆم بە توندی هێرشەکان شەرمەزار دەکەین."

لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە هێرشی ئاسمانی دژ بە گروپی چەکداری کەتایب حزبوڵا ئەنجام دا بۆ وەڵامدانەوەی کوشتنی گرێبەستێکی سڤیلی ئەمەریکا لە میانەی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری عێراقی لە ڕۆژی هەینیدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە ئێرانی بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی توندوتیژی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق تاوانبار کرد و گوتی تاران بەرپرسیار دەکرێت. ئێران ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە.

خامەنەئی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " جارێکی تر ئەم پیاوە (ترامپ) ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرش تاوانبار کردەوە. خۆت ناتوانیت هیچ شتێک بکەیت. ئەگەر کەسێک بیت لۆژیکی بیر بکەیتەوە، کە تۆ ئەوە نیت، تاوانەکانی خۆتت دەبینی لە عێراق و وڵاتەکانی تر کە وای کردووە وڵاتان ڕقیان لێت بێت."

خامەنەئی دەشڵێت " ئەگەر ئێران بیەوێت ڕووبەڕووی وڵاتێک بێتەوە، ئێمە بە ئاشکرایی دەیکەین.. ئەگەر هەر کەسێک هەڕەشە بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان ئێمە لە دژی دەوەستینەوە.. بەبی هێچ دوودڵییەک."

XS
SM
MD
LG