ئه‌ندامێـکی کۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه له شه‌ڕی ناو سوریا ده‌ڵێت پـێویسته دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ICC داوای لێـکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی شه‌ڕی ناو سوریا بکات.
کارلا دێل پـۆنتێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار بده‌ن ئایا ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌ی کۆمسیۆنه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن یان نا.
کۆمسیۆنه‌که ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیهیان ئاماده‌کردووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوپـێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ 445 که‌س له‌وانه‌ی تاوانه‌کانیان به‌رامبه‌ر کرابوو یان گه‌واهیده‌ری ڕووداوه‌کان بوون و ئێسـتا سوریایان جێـهێشـتووه. حکومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی به لێـکۆڵهرهوهکان نه‌دا بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه.
کۆمسیۆنه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌که تاوانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی حکومه‌ت تاوانی زیاتری کردووه، ده‌شڵێت له‌و ڕاپـۆته 131 لاپهڕهیهیدا ده‌سـتنیشـانی کردووه هه‌ر تاوانه و کێ ئه‌نجامی داوه، ئایا حکومه‌تی سوریا یان سه‌رهه‌ڵداوان.