وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی داوه به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی ئه‌و نیگه‌رانی و مهتهرسییانهی له ئاکامی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌لقاعیده هاتونه‌ته ئاراوه.
هێزه‌کانی ئاسایشی میسر شه‌وی هه‌ینی ڕێگه‌یان له خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو گرت له‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به ناوچه‌ی که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه تایبه‌ته‌کانی میسردا له پایته‌خت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاداریـیه‌کی بۆ باڵیۆزخانه و هاوڵاتیانی خۆی له ده‌ره‌وه ده‌رکردووه، تیایدا داوایان لێده‌کات وریا بن له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی ئه‌لقاعیده
له 11 ی مانگی هه‌شتدا مالی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هیچ کام له کاندیده‌کان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست بهێنن
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه کوردیـیه‌کانی سوریا 12 چه‌کداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان کوشتووه
به‌پـێی ئاژانسه‌کانی دهنگوباسی ئێران و جیهان، حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئێران ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئیسرائیل برینێـکه که پـێویسته لابـبرێت
دادگایه‌کی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم ڕۆژی پـێنجشه‌ممه که‌سێـکی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی توندڕه‌وی ئیسرائیلی تاوانبارکرد به هه‌وڵی سیخوڕی‌کردن بۆ ئێران
عه‌مبارێـکی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به ڕژێمی سوریا له شـاری حومس ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و زیاتر له 120 که‌سیش برینداربوون
ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی له‌و توندوتیژیـیانه‌ی له مانگی ڕابردوو له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ڕوویانداوه، زیاتر له یه‌ک هه‌زار که‌س کوژراون
ئێدوارد سنۆدن کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی به‌رنامه چاودێریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئاشکراکرد، مافی په‌نابه‌ری کاتی له ڕووسیا وه‌رگرت و ئێسـتا ترانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆی جێهێشتووه
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن بڕیاری داوه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا بکاته یه‌کێـک له‌و هاوبه‌شیـیه گشتگیر و پـتهوانهی هه‌یه‌تی
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام نزیکه‌ی 200 هاوڵاتی کوردیان ڕفاندووه
دادگایه‌کی شاری مسڕاته‌ی لیبیا ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمی ئیعدامی بۆ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمیته شۆڕشگێڕیـیهکانی سه‌رده‌می ڕژێمی دیکتاتۆری پـێشوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌رکرد
ده‌سه‌ڵاتداران باری نائاسایـیان له 9 هه‌رێم له ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌که ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێن ڕه‌نگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک پـله‌ی گه‌رما بگاته زیاتر له 40 پله‌ی سه‌دی
به‌هۆی هێرشی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆمبی چێنراو ڕۆژی چوارشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق، 11 که‌س کوژراون و 27 که‌سیش برینداربوون
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شـارۆچکه‌یه کۆنترۆڵ بکاته‌وه که له 22 ی مانگی حه‌وته‌وه له پاش چه‌ندین ڕۆژ له شه‌ڕی قورس که‌وته ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه
لێـکۆڵه‌رانی پـۆلیسی ئیسـپانیا ده‌ڵێن شۆفێری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی خێرایـیهوه له هێڵه‌که‌ی ده‌رچوو و بووه مایه‌ی کوژرانی 79 که‌س، له کاتی ڕووداوه‌که ته‌له‌فونی بۆ کراوه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێـکی فه‌رمی له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته ئانکه‌ره
کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت پـێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان له میسر به‌شـداری بکه‌ن له دانانی ئایندهی وڵاته‌که‌یاندا
دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له سویسرا ئێواره‌ی دووشه‌ممه به یهکیاندادا و له ئاکامدا شۆفێری یه‌ک له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان گیانی له‌ده‌سـتدا و زیاتر له 26 که‌سیش برینداربوون
زیاتر نیشـان بده