لێـکۆڵه‌رانی پـۆلیسی ئیسـپانیا ده‌ڵێن شۆفێری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی دره‌نگانێـکی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی خێرایـیه‌وه له هێڵه‌که‌ی ده‌رچوو و بووه مایه‌ی کوژرانی 79 که‌س، له کاتی ڕووداوه‌که ته‌له‌فونی بۆ کراوه.
خانمه گوته‌بێژی دادگایه‌کی ئیسـپانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی کارمه‌ندێـکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی، دوو خوله‌ک به‌ر له‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به خێرایی 153 کیلۆمه‌تر له کاژمێرێـکدا بگاته ئه‌و پـێچه‌ی ڕووداوه‌که لێی ڕووی دا، ته‌له‌فونی بۆ شۆفێره‌که کردووه و به‌رده‌وام بووه له قسه‌کردن له‌گه‌ڵیدا هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له هێڵه‌که‌ی ده‌رچووه.
گوتیشی ئێسـتا ده‌یانه‌وێت بزانن ئه‌و کارمه‌نده کێ بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی کۆمپانیای هێڵه ئاسنیـیه‌که ده‌ڵێت ته‌له‌فونکردن له ناوه‌ندی کۆنترۆڵه‌وه بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان شتێـکی ئاسایـیه، به‌ڵام په‌سه‌ند ناکرێت ئه‌گه‌ربێت و بـبێته مایه‌ی دروستبوونی مه‌ترسی.