چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ڕێبه‌رێـکی خۆجێی ئه‌لقاعیده و هاوسه‌ره‌که‌ی کوژراون، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی عه‌لی ئه‌لنعێمی ئه‌میری کۆمه‌ڵی چه‌کداری ناسراو به جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له نزیک شـارۆچکه‌ی بوسرا ئه‌لشامی پارێزگای ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت کوشتنی ئه‌لنعێمی پاش چه‌ند ڕۆژێـک بوو له‌وه‌ی چه‌کدارانی نوسره عه‌قید ئه‌حمه‌د ئه‌لنعمه‌یان ده‌سـتگیرکرد که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری ئۆپـۆزسیۆنه له پارێزگای ده‌رعا.
هه‌رچه‌نده هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا ئه‌م دوو ڕووداوه په‌یوه‌ندیـیان پـێـکه‌وه هه‌یه یان نا، به‌ڵام هه‌رچۆنێـک بێت مه‌ترسی هه‌یه بـبێته مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی زیاتر له نێوان چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌و که ڕۆژئاوا پشـتگیریـیان ده‌کات له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی نوسره‌ی توندڕه‌ودا.