چالاکوانان ده‌ڵێن له شه‌ڕێـکدا له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت 14 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون.
شه‌ڕه‌که شه‌وی چوارشه‌ممه له نزیک شارۆچکه‌ی زه‌به‌دانی ڕوویدا به درێژایی ڕێگه‌یه‌کی سـتراتیجی نێوان دیمه‌شق و سنووره‌کانی لوبناندا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا که توڕێـک له چالاکوانانی له ناو سوریا هه‌یه، ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پـێی‌گه‌یشتووه له دوایـین شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه 14 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێـکیش که ژماره‌یان نه‌زانراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی چالاکوانان که به کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگیـیه‌کانی خۆجێی ناسراون، گوتیان شه‌وی چوارشه‌ممه فڕۆکه‌ی حکومه‌ت 4 بۆمبی به‌رمیلیـیان بۆ سه‌ر زه‌به‌دانی به‌رداوه‌ته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چالاکوانان گوتیان ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ر خوێندنگه‌یه‌کی شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که بۆ 20 که‌س زیادیکردووه. 17 له کوژراوه‌کان منداڵ بوون.
به‌پـێی چالاکوانان بۆردومانه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که مامۆستا و خوێندکارانی خوێندنگه‌که سه‌رقاڵی ئاماده‌کاری بوون بۆ پـێشه‌نگایه‌کی پـۆسته‌ر له باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یانه‌وه.