ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن باڵاترین فەرماندەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەرۆک ترامپ کۆبووەتەوە و لەسەر بژاردەکانی ئەمەریکا بەرانبەر بە ئێران قسەیان کردووە. هیوا سەلام زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو
خوێندکاران و گەنجانی زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا هێشتا لەسەر شەقامن و لیستی خوێندکاران هەڵبژاردنەکانی سڕبیایان بردەوە، بەڵام خوێندکارانی ئامادەیی لە فەڕەنسا گەڕاونەتەوە پۆلەکانی خوێندن. دۆناڵد ترامپ دەڵێت پەنابەران سەرچاوەی کێشەکانن و ئیمانوێل ماکرۆن ڕەخنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێت.
ئاڵۆزییەکان لە نێوان سعودییە و حوسییەکانی یەمەن پەرە دەستێنێت و وڵاتان داوای ڕاگرتنی هێرشی سەر دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەن. هەروەها، چەند وڵاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە سعودییە دەردەبڕن.
ترامپ ئێران بە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەوە تۆمەتبار دەکات; ئێرانیش دەڵیت کە چەندین کەشتییان کردووەتە ئامانج.
ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتیی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئۆکراینا کۆ بووەوە بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕەخنە لە هەڵسوکەوتەکانی ڕووسیا دەگرێت.
سەرۆک ترامپ هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی ڕێککەوتنێک لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیادا. بۆ ئەو مەبەستە نێردراوانی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ لایەنی ئۆکراینا و ئەرووپا کۆ دەبنەوە و وا چاوەڕوان دەکرێت دواتر لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیاشدا کۆ ببنەوە.
د. سۆران تەرخانی مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هامپتن دەڵێت جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەر شتێک بێت ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگەکە زۆرە
واڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت ئێران خۆی بۆ هێرشی نوێی ئەمەریکا ئامادە دەکات و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت "ئیدی پشوودرێژیمان لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە." هەروەها ترامپ ئێران بە هاندانی حوسییەکانی یەمەنیش تۆمەتبار دەکات و ئەگەری بەشداریکردنی تورکیا لە جەنگەکەدا دەوروژێنێت.
دۆناڵد ترامپ دەلێت کە زانیاریی ئەوتۆیان لەسەر ئەگەری بڵاوبوونەوەی تاعوون لە ڕووسیا نییە بەڵام ڕووسیا پێی ڕاگەیاندوون کە بەسەر بارودۆخەکەدا زاڵن. هەروەها ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی داوای زانیاریی زیاتری لە ڕووسیا سەبارەت بەو بابەتە کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، هاووڵاتییانی ئێران گەییشتوونەتە قۆناغێک کە بە زەحمەت توانای دابینکردنی کەلوپەلە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیان هەیە و چۆنییەتیی کۆتاییهاتنی جەنگی ئەمەریکا-ئێرانیش بە نادیاری ماوەتەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە ئەمەریکا نابێتە بەشێک لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن، لە کاتێکدا پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکوومەت و حوسییەکان بەردەوامە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشیاریی کارەساتی مرۆیی لەو وڵاتە دەدات.
حکوومەتی عێراق چوار ڕۆژ پشووی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاندووە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان مەترسییان هەیە. کێشەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و مانەوەی بنکەکانی تورکیا بە کراوەیی ماوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە نیویۆرک دەرکردووە. ئەمە جگە لەوەی کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا باسی ئەگەری هەبوونی ئێران لە پشت هەوڵێکی تیرۆرستی لەو وڵاتەدا دەکات.
ترامپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت بۆ ژیریی باڵا و دەڵێت دەرکەوتنی ئەم تەکنەلۆژیایە ڕووداوێکە هاوشێوەی شۆڕشی پیشەسازی. هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیاکانی ئەو بوارە کۆ بووەوە و دڵنیایی دا کە ئەمەریکا وەکوو هەمیشە پێشەنگ دەبێت
سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەو بارەیەوە قسەیان کرد و گومان دەکرێت کە دەستگیرکراوەکان سەر بە ئێران بن.
دۆناڵد ترامپ ئێوارە خوانێکی بۆ شی جین پینگ سەرۆکی چین و شاندی یاوەری لە کۆشکی سپی ڕێک خست و هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لە گرنگترین ئەو بابەتانەی کە هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین باسیان کرد بابەتی ژیریی دەستکرد، ئاساییش، پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی کولتووریی نێوان هەردوو وڵات بوو
لە گرنگترین ئەو بابەتانەی کە هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و چین باسیان کرد بابەتی ژیریی دەستکرد، ئاساییش، پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی کولتووریی نێوان هەردوو وڵات بوو.
زیاتر نیشـان بده