سێشممە سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی پاش ململانێیەکی زۆری لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد. هەرچەندە لە ساڵی 2012 وە بەهۆی جەڵدەی مێشک ڕەوشی تەندروستی تێکچوو بەڵام هەواڵی مەرگی بۆ زۆرێک لە کوردەکان دڵتەزێن و ناخۆش بوو.
گوتەبێژی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق دەڵێت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان توانیویانە گەڕەکی موسەنا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕزگاربکەن
پەرلەمانتارێـکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت بڕیاری لێسەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری وەکو وەزیری دارایی، هیچ گومانی تێدا نیـیە کە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە نەک جێبەجێکردنی یاسا و دەسـتور
ئەندامێـکی کەجەکە دەڵێت ئەوانیش لەگەڵ چارەسەرکردنی مەسەلەی کوردن بە ڕێگەی دیالۆگ، بەڵام لە پـێشدا دەبێت حکومەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردیـیەکان ڕابگرێت
خێزانێـکی کوردی ئێزدی کە لە چوار کەس پـێـکهاتووە (دایکێـک و سێ منداڵ)، توانراوە بە هەوڵی ژمارەیەک لە چالاکوانانی ئێزدی لە شاری حەلەب لە دەستی داعش ڕزگاربکرێن و بیانگێڕنەوە نێو کەسوکارەکەیان لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق