Accessibility links

هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق گەڕەکی موسەنای شاری موسڵ ڕزگاردەکەن


گوتەبێژی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق دەڵێت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش، ئەمڕۆ هەینی هێزەکانیان توانیویانە گەڕەکی موسەنا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕزگاربکەن.

سەباح نوعمان لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ نەجیب باڵایی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، گوتی ئەمڕۆ هێزەکانی دژە تێرۆر سەرکەوتنێـکی گرنگیان تۆمارکرد، ئەویش توانیان لە ئۆپەراسیۆنێـکدا لە کاژمێر یەکی نیوەشەوی پـێنجشەممە لەسەر هەینی ڕووباری خەوسەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ بپەڕێنـنەوە و بچنە نێو گەڕەکی موسەنا و بە تەواوی ڕزگاری بکەن.

گوتیشی چەکدارانی داعش تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێـک بینیان هێزەکانی دژە تێرۆر بە ئامێرەکانی بینی شەوەوە هێرشیان دەکەنەسەر. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ڕووبەڕووی بەرگریـیەکی کەمبوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 100 چەکداری داعش لە ئاکامی ئەم هێرشە کوژراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00

XS
SM
MD
LG