زێلێنسکی دەڵێت نوێترین سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی ڕووسیا بەس نین

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا کە لە ئێستادا لە دوایین قۆناغی ئامادەکردندان بەس نین.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی " ئەمە بەس نیە و بە ڕاشکاوانە بە هاوبەشەکانمان دەڵێم. ڕووسیا دەبێت هەست بە باجێکی گەورەتر بکات و ناچار بکرێت هەوڵی ئاشتی بدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز