Accessibility links

ئۆکرانیا: ئۆکرانیا دەیەوێت خۆی لە جەنگ لە زستاندا بەدووربگرێت


ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت ئۆکرانیا نایەوێت جەنگەکە لە زستانیشدا بەردەوام بێت، چونکە ئەمە وادەکات هێزەکانی ڕووسیا چاڵ هەڵبکەنن و هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیاش قورستر دەکەن.

ئاندرێ یەرماکی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئێن ڤی ئۆکرانیادا وتی هیوادارە ئەو چەکانەی ئەمەریکا داوییەتی بە ئۆکرانیا بەس بن بۆ ئەوەی ئۆکرانیا بتوانێت پێش هاتنی وەرزی زستان " سەرکەوتن " لە جەنگەکەدا بەدەست بهێنێت.

یەرماک وتی " زۆر گرنگە بۆ ئێمە نەچینە زستانەوە، دوای زستان، کاتێک ڕووسییەکان کاتی زیاترییان دەبێت بۆ چاڵ هەڵکەندن، بەدڵنیاییەوە زۆر قورستر دەبێت."

یەرماک وتی ڕووسیا هەوڵ دەدات ئۆکرانیا " ڕابکێشێتە " نێو ململانێیەکی درێژخایەنەوە.

کرێملن دەڵێت جەنگەکەی لە ئۆکرانیا کاتێکی دیاریکراوی نیە، هەروەها بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناوی دەبات و دەڵێت ئامانج لێی دڵنیابوونەوەیە لە ئاسایشی خۆی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG