Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ئاشتی لە ئۆکرانیا بەپێی مەرجەکانی مۆسکۆ دەبێت

دمیتری مێدڤیدیڤ
دمیتری مێدڤیدیڤ

بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ڕووسیا دەڵێت ئاشتی لە ئۆکرانیا لەسەر مەرجەکانی مۆسکۆ دەبێت، لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانی ئامانجەکانی سەرانسەری وڵاتەکە دەکەن.

سەرۆکی پێشووی ڕووسیا کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە، دمیتری مێدڤیدیڤ، ئاماژەی بەوەدا ڕووسیا ئامادەیە هەرچی پێویست بکات لەپێناو سەرکەوتندا ئەنجامی بدات.

مێدڤیدیڤ وتی " ڕووسیا ئامانجەکانی بەدەست دەهێنێت. بەپێی مەرجەکانی ئێمە ئاشتی دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز


This item is part of
XS
SM
MD
LG