وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئیسڕائیل کاتز ڕایگەیاند ڕاگەیاندنەکەی حەماس لەسەر ئەوەی کە ئازادکردنی بارمتەکان ڕادەگرێت پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەیە و فەرمانی بە سوپا کردووە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.
ڕۆژی دووشەممە وتەبێژێکی حەماس وتی ئازادکردنی دواتری بارمتەکان لە کەرتی غەززە دوادەخەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
ڕاگەیاندنەکە یەکەم قەیرانی گەورەی ئاگربەستە لاوازەکەیە. لە کاتێکیشدایە کە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو لە ژێر فشارێکی زۆردایە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسڕائیلییەکان، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سێ بارمتەی دیکەی ئیسڕائیل ئازادکران و زۆر بە لاوازی دەرکەوتن.
تاوەکو ئێستا 21 بارمتەی ئیسڕائیلی لەلایەن حەماسەوە ئازاد کراون و زیاتر لە 730 زیندانی فەلەستینیش لەلایەن ئیسڕائیلەوە ئازادکراون. ئاڵوگۆڕی دواتر کە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە بەڕێوەبچێت، داوای دەکرد سێ بارمتەی ئیسڕائیلی دیکە ئازاد بکرێن لە بەرامبەر ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینییەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، AP
ئیسڕائیل دەڵێت ڕاگەیاندنەکەی حەماس بۆ ڕاگرتنی ئازادکردنی بارمتەکان ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئیسڕائیل کاتز