Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ڕەنگە ئەمەریکا ئارامی نەمێنێت بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند خەریکە ئارامی نامێنێت بە ڕێککەوتنە ئاگربەستەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس، ئەوەش دوای بینینی ڤیدیۆکانی حەماس لە کاتی ئازادکردنی بارمتە ئیسڕائیلییەکاندا، وتی ئەو سێ کەسەی کە ئازادکران لە ڕزگاربووانی هۆڵۆکۆست دەچوون.

کاردانەوەی سەرۆک ترامپ بۆ بینینی وێنەی ئەو سێ بارمتەیە کە ڕۆژی شەممە لە کاتی ئازادکردنیان لاواز دەردەکەوتن، گومانێکی نوێی لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنەکە دروست کرد پێش ئەوەی 76 بارمتەکەی تر ئازاد بکرێن.

سەرۆک ترامپ وتی " ئەوان لە ڕزگاربووانی هۆڵۆکۆست دەچن. لە دۆخێکی خراپدا بوون. لاواز بوون. نازانم چەندی تر دەتوانین بەرگەی ئەوە بگرین... خەریکە ئارامی خۆمان لە دەست دەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG