سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جارێکی دیکە پێشنیارەکەی ئەمەریکای ڕەت کردەوە بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە و وتی ئیسڕائیل دەبێت پارەی زیانەکان بدات و پارە بدات بۆ دەستپێکردنی دووبارە بونیادنانەوەی غەززە.
لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڵێنی خۆی بۆ خاوەندارێتی غەززە دووپات کردووەتەوە و فشارەکانی لەسەر ئیسرائیل و حەماس زیادیکردووە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە.
ئەردۆغان لە ماوەی سەردانێکیدا بۆ مالیزیا وتی " پێمان وایە پێشنیاری دەربەدەرکردنی فەلەستینییەکان لە خاکەکانی خۆیان کە هەزاران ساڵە لەسەریی دەژین شتێک نیە بە جددی وەربگیرێت."
وتی " هیچ کەس ئەو دەسەڵاتەی نیە گەلی فەلەستینی ناچار بکات ڕووبەڕووی نەکبەی دووەم ببنەوە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئاوارەبوونی بە کۆمەڵی فەلەستینییەکان لە جەنگی ساڵی 1948 ی نێوان ئیسڕائیل و عەرەبدا.
وتیشی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دەبێت " لە جیاتی ئەوەی بگەڕێت بە دوای شوێنێکدا بۆ خەڵکی فەلەستینی، دەبێت پارە بدات بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان کە دەگاتە 100 ملیار دۆلار."
سەرچاوە/ AP