سەرۆک بایدن دەڵێت لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا باسی لە دۆسیەی خاشقچی کردووە

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا باسی لە بابەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی کردووە.

سەرۆک بایدن گوتیشی " کۆمەڵێک کۆبوونەوەی باشی لەگەڵ سەرکردایەتی سعودیەدا " ئەنجامداوە، گوتیشی بەرەوپێشچوونێکی گرنگی کردووە لە بابەتەکانی ئاسایش و ئابووریدا، بەڵام پرسی مافەکانی مرۆڤیش بابەتێکی سەرەکی بووە.

ئەمەش ببینە ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ڕێگە بە ئێران نەدەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی


سەرۆک بایدن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " ڕوونم کردەوە کە ئەو بابەتە زۆر گرنگە بۆ من و ئەمەریکا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز