سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کیر ستارمەر ئەنجێلا ڕاینەری وەکو جێگری سەرۆک وەزیر دەستنیشان کرد، ئەوەش دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەدا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر پارێزگاراندا تۆمار کرد و دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتە دەست.
ڕاینەری تەمەن 44 ساڵ یەکەمین بەرپرسە کە لە کابینەکەی ستارمەردا دەستنیشان کرابێت، ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی ڕاینەر بۆ ماوەیەکی کورتیش وەکو وەزیری خانووبەرە و ڕاگەیاندن کاردەکات.
دوای جیاکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان، پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا 412 کورسی لە کۆی 615 کورسیەکەی پەرلەمانی بەڕیتانیا بە دەستهێناوە و پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی ڕیشی سوناک 121 کورسی بە دەستهێناوە، پارتی لیبڕاڵ دیموکراتەکان 71 کورسییان بە دەستهێناوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس
ئەنجێلا ڕاینەر وەکو جێگری نوێی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەستنیشان دەکرێت
سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کیر ستارمەر و جێگرەکەی، ئانگێلا ڕاینەر