Accessibility links

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا دەکات


ڕۆژی هەینی پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا و سەرکردەی پارتەکە کیر ستارمەر وەکو سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەستنیشانکرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کیر ستارمەر کرد و وتی " لە بری هەرێمی کوردستانی عێراق، پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر دەکەم لەسەر بوونی بە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا. بە پەرۆشەوەم بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی بەڕیتانیادا."


دوای زیاتر لە دەیەیەک، پارتی کرێکاری بەڕیتانیا بۆ یەکەمین جار لە هەڵبژاردنەکانی بەڕیتانیادا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە دەست.

دوای جیاکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان، پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا 412 کورسی لە کۆی 615 کورسیەکەی پەرلەمانی بەڕیتانیا بە دەستهێناوە و پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی ڕیشی سوناک 121 کورسی بە دەستهێناوە، پارتی لیبڕاڵ دیموکراتەکان 71 کورسییان بە دەستهێناوە.

XS
SM
MD
LG