Accessibility links

دوای سەرکەوتنی پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا لە هەڵبژاردنەکاندا، ڕووسیا دەڵێت بەڕیتانیا هێشتا وڵاتێکی نەیارە


سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کییەر ستارمەر
سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کییەر ستارمەر

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ دەڵێت کرێملن هیچ ئارەزوویەک لە پارتی کرێکارانی بەڕیتانیاوە نابینێت بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیادا و بەردەوامە لە سەیرکردنی بەڕیتانیا وەکو وڵاتێکی نەیار.

لێدوانەکەی پێسکۆڤ دوای ئەوە هات پارتی کرێکارانی بەڕیتانیا لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی بەڕیتانیادا سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد، ئەوەش دوای 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران.

پارتی کاری بەڕیتانیا ئاماژەی بەوە داوە کە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا لە ڕووی پێدانی چەک و پارەوە دژی ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG