ڕۆژێک پاش راگەیاندنی هەڵمەتی هێرشی ئابوریی جیهانی لەلایەن ئەمەریکاوە لە دژی ئێران، سەرۆک ترامپ لە پۆستێکیدا لە تروث سۆشیەڵ گوتی" ئێران توانای نیە خەرجی هێزە سەربازییەکانی بدات لەکاتێکدا خۆپیشاندەران دەکوژێت و دۆخەکەی وەک "قەیرانی مرۆیی" وەسفکرد.
لە لایەکی دیکەوە هێرشی نوێ بۆ سەر کەشتیوانیی بازرگانی لە ناوچەی گەرووی هورمز روویانداوە، ئەمەش لە کاتێكدایە کە کۆمپانیایەکی هەواڵگریی بازرگانیی دەریایی رایگەیاند کە تێپەڕبوونی کەشتیی لە هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە.
لە پۆستەکەیدا سەرۆک ترامپ نووسیویەتی "کۆماری ئیسلامیی شکستخواردوو مووچەی بەشێکی زۆری هێزە سەربازییەکانی نادات، لەهەمان کاتیشدا خۆپیشاندەران دەکوژێت، تەنانەت کاتێک خۆپیشاندانیش ناکەن، بە ئاستێک کە پێشتر نەبینراوە."
ئەوەشی نووسیوە "ئەمە قەیرانێکی مرۆییە لەسەر ئاستێکی باڵا، و پێویستە هەر ئێستا رابگیرێت."
سەرۆک ترامپ سەرەتای ئەمساڵدا رای خۆی دەربڕی لەبارەی رێکارەکانی ئێران لە دژی خۆپیشاندەران و بەردەوام ئێرانی تۆمەتبارکردووە بە کوشتنی 52 هەزار کەس لەوادەی چوار مانگدا و ووتوویەتی کە ئێران قەرەبووی خێزانەکانیان دەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە وەزیری خەزێنە هەڵمەتێکی فروانی جهیانیی ئابووریی راگەیاند کە بەگوێرەی وەزارەتەکە ئامانج لەو هەڵمەتە بریتییە لە دابڕاندنی ئێران و داوای لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێرانکرد پەیوەندییە داراییەکانیان لەگەڵ ئەو ووڵاتە بپچڕێنن.
ئەو رێکارانەش دوای ئەوە هاتن کە سەرۆک ترەمپ بەم دواییانە ووتی کە ئەمەریکا هیچ پلانێکی گفتوگۆی لەگەڵ ئێراندا نیە و رایگەیاند کە هێزە سەرەبازییەکانی ئەمەریکا کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیان لەدەستە و وەهاش دەیهێڵنەوە.
لە هەمانکاتدا ئێران رایگەیاندووە کە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بەدەست ئەوانە و هەڕەشەی لەو کەشتییانەکرد کە بەبێ مۆڵەت تێپەڕدەبن و ئاگاداریکردنەوە کە دەکەونە بەر مەترسیی هێرشکردن.
ئەمەش ببینە
ترامپ: کۆماری ئیسلامی لە لیواری داڕماندایە و لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانیش دەکوژێتلە گەرووی هورمزیش، رێکخراوی ئاسایشی دەریایی بەریتانیی بڵاویکردەوە کە رۆژی دووشەممە هێرشی نوێ کراوەتەوە سەر کەشتیوانیی بازرگانیی. لە ئامۆژنامەیەکدا، رێکخراوەکە دەڵێت کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە هاوێژراوێکی نەزانراو پێکراوە و زیانی بە ژووری بزوێنەرەکەی گەیاندووە و کەشتییەکەی پەکخستووە. بەگوێرەی راپۆرتەکە تاقمی کەشتیوانی سەلامەتن، و کاریگەرییە ژینگەییەکانی هێرشەکەش تاوەکو کاتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە نەزانراون.
ئەمەش لە کاتێكدایە کە کۆمپانیای هەواڵگریی بازرگانیی دەریایی رایگەیاندا کە هاتووچۆ بە گەرووەکەدا لە هەفتەری رابردوودا زیادیکردووە و هۆشداریداوە کە ئەو داتایە مەترسییە زیادبووەکان رووپۆش دەکات. کۆمپانیاکە ووتیشی کە بە تێكڕا کەشتیی زیاتر تێپەڕیوون، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان باریان پێبووە، زۆریان لەژێر ئابڵوقەدابوون.