سەرۆک ترامپ لە پۆستێکیدا لە تروس سۆشیەڵ نوسیویەتی "تازە لەلایەن هێزە دەرییاکانی ئەمەریکاوە ئاگادارکرامەوە کە هەموو میینەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەرووی هورمز لابراون یاخود تەقێنراونتەوە."
سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران ئاگادارکراوەتەوە لەوەی "هەر کەشتی و بەلەمێک میینی نوێ دابنێتەوە دەستبەجێ لەناودەبرێت."
سەرۆک ترامپ دەشڵێت "لە ڕێگەی هێزی وەڵایی ئاسمانەوە چاودێری هەر بستێکی گەرووەکە دەکەین. و بەهەمان شێوەش چاومان لەسەر چیای قوڵنگە و پێشتر سێ پێگەی ئەتۆمییمان وێرانکردن."
لە دریژەی پۆستەکەیدا ترمپ دەڵێت ئێمە هیچ چاوپۆشییەک ناکەین لە دانانەوەی میین و بە ئەوپەڕی هێز و کاریگەرییەوە بەرپەرچی دەدەینەوە.
ترەمپ دەڵێت هێزەکانی ئەمەریکا "کۆنترۆڵی تەواوەتی" گەرووەکەیان لەدەستە و بەڵێنیداوە "بیهێڵێتەوە".
سەرۆک وتیشی ئەمەریکا چاودێریی گەرووەکە دەکات بەهەمان شێوەی چاودێریکردنی چالاکییەکان لە پێگەی ئەتۆمیی ئێران لە چیای قوڵینگ، کە سەرۆک وتی ئەگەری بەئامانجگرتنی هەیە لەلایەن ئێرانەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، سێنتکۆم، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکە لە بواری کارکردنی، رۆژی دووشەممە هەندێک وێنەی بڵاوکردەوە کە لەسەر کەشتی جۆر ئێچ دەبلیو بوشەوە گیراون و دەریدەخات هێزە سەربازییەکان گەمارۆی دەریایی دژی ئێران جێبەجێ دەکەن.
سێنتکۆم رایگەیاندتاوەکو رۆژی دوو شەممە، هێزەکانی ئەمەریکا ئاراستەی 71 کەشتییان گۆڕیوە، سیانیان پەکخستووە و چوونەتە ناو دوانی دیکەوە بۆ زامنکردنی پابەندبوونیان. هەروەها وتیشی کە هێزەکانی ئەمەریکا رێگەیان بە زیادتر لە 40 کەشتیی کۆمەکی مرۆیی داوە بە گەرووەکەدا تێپەڕن.
ئێران رایگەیاندووە کە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بەدەست ئەوانە و هەڕەشەی لەو کەشتییانەکرد کە بەبێ مۆڵەت تێپەڕدەبن و ئاگاداریکردنەوە کە دەکەونە بەر مەترسیی هێرشکردن.