ترامپ: ئەگەری هەیە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فاکس نیوز ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمڕۆ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی کۆتایی بیتە ئاراوە.

سەرۆک ترامپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بە خۆیانەوە بینیوە. هاوکات هۆشداریدا کە ئەمەریکا وەڵامی توند دەداتەوە ئەگەر تاران پاشەکشە بکات.

بە گوتەی ترامپ، دانوستانەکان بە درێژایی ڕۆژی سێشەممە بەردەوام بوون و " زۆر باش" بەڕێوەچوون،.

ترامپ دووپاتی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ڕژیم لە ڕێککەوتنەکە پاشەکشە بکات، ئەوا "زۆر بە توندی لێیان دەدرێت".

.