Accessibility links

سەرۆک ترەمپ: لەگەڵ ئێران “گفتوگۆی زۆر باش”مان ئەنجامدا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەو دانوستانانەی کە ڕۆژی سێشەممە بەدرێژایی ڕۆژ لەگەڵ ئێران بەردەوام بوون، ئەنجامەکەی “گفتوگۆی زۆر باش” بوو، ئەمەش هیوای ئەوە زیاد دەکات کە شەڕی پێنج مانگە نزیکە لە کۆتایی.

ترەمپ بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند: “بەدرێژایی ڕۆژ قسەیان کردووە.”

ترەمپ گوتی گەرووی هورمز "بەم زووانە دەکرێتەوە"، هۆشداریشیدا کە "ئەگەر ئێرانییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەو کارەیان، زۆر بە توندی لێیان دەدرێت و دواتر گەرووەکە دەکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئێمە زۆر زۆر بە توندی لێمان داون، بەڵام سەختترین لێدان هێشتا ماوە، هیوادارین پێویست نەکات بەکاری بهێنین، چونکە گفتوگۆیەکی زۆر باش لە ئارادایە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG