تاد بلانچ وەزیری دادی ئەمەریکا بە وەکالەت ڕۆژی یەکشەممە گووتی، پێدەچێت کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا ئامانجی تەقەکردنەکەی دوێنێ شەوی واشنتن بوبن بە سەرۆک ترامپیشەوە.
تەقەکەرەکە لە خاڵی پشکنینی هۆتێل هیڵتۆن تەقەی لە پۆلیسی نهێنی کرد، پێش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر بکرێت.
بەپەلە سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم لە شوێنی ئێوارەخوانەکەکە گواسترانەوە .
بلانچ بە کەناڵی ئێن بی سی ڕاگەیاند ،پێدەچێت تەقەکەرەکە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی کردبێتە ئامانج لە نێویاندا سەرۆک ترامپیش، ناوبراو ئەوەشی بە بەرنامەی(Meet the press) ی کەناڵی ئێن بی سی گووت ،پێدەچێت تەقەکەرەکە لە لۆس ئانجڵسەوە بە شەمەندەفەر گەیشتبێتە شیکاگۆ پاشان لەوێوە بەرەو واشنتۆنی پایتەخت.
بلانچ ڕایشیگەیاند بڕیارە ڕۆژی دووشەممە تاوانبار لەبەردەم دادگای فیدراڵی ئامادەبێت وە تاوابنار بکرێت بە تاوانی ،دەستدرێژیکردنە سەر ئەفسەری فیدڕاڵی، تەقەکردن بە چەکی ئاگرین و هەوڵی کوشتنی ئەفسەرێکی فیدڕاڵی ،هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە نازانێت کە ئایا ئەم هەوڵە پەیوەندی بەشەڕی ئێرانەوە هەیە یان نا.