ئیسرائیل دەڵێت دوازدەهەمین شەپۆلی چڕی هێرشەکانی بۆ سەر تاران ئەنجامداوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزەکانیان دوازدەهەمین شەپۆلی چڕی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ڕژێمی ئێران ئەنجامداوە.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند "بارەگای ئەو یەکە تایبەتەیان کردووەتە ئامانج کە بەرپرسە لە هەموو هێزە ئاسایشییە ناوخۆییەکان لە پارێزگای ئەلبۆرز".

سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند، لە تارانی پایتەخت، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل “سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوی بەسیج و فەرماندەییەکی ناوەندیی هێزە ئاسایشییەکانی ناوخۆی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لەگەڵ دەیان ناوەندی فەرماندەیی و شوێنی هەڵگرتنی چەک.”

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی ئێران لە 28ی مانگی دووەوە دەستیپێکرد، ئەمەریکا دەڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەتا ئێستا سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی تەواوەتی هێزە دەریاییەکانی ئێران.