Accessibility links

ئەمەریکا هەوڵی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت دەدات، دوای پەککەوتنی گەرووی هورمز

ئەمەریکا ڕایگەیاند, هەنگاو بۆ سەقامگیرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەنێت و هاوکاری بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانی دەکات کە بەهۆی هێرشەکانی سەر ڕژێمی ئێرانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

کارۆلین لیڤیت, وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە وزەی ئەمەریکا، هەروەها بەکارهێنانی نەوت لە ڤەنزوێلا.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەرووی هورمز لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و بۆ سەر ڕژێمی ئێران پەکی کەوتووە.

لیڤیت ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر پێویست بکات، هێزی دەریایی ئەمەریکا یاوەری کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمزەوە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی جیهانی بەرزبووەوە کە کاریگەری لەسەر ئابووری جیهانی دەبێت.

گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ئاوی ستراتیژییە لە کەنداوی فارس کە بە درێژایی کەناراوەکانی باشووری ئێراندا دەڕوات. کەمبوونەوەی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە، نرخی نەوتی بەڕێژەی 2% بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکا گەیشتە 76 دۆلار.

XS
SM
MD
LG