Accessibility links

ئەمەریکا گەشتەکان بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت یەکەم فڕۆکەی حکومەت بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەجێهێشتووە و بەڵێنیان داوە ژمارەی گەشتەکان زیاد بکەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە ناوچەکەدا گیریان خواردووە.

کۆشکی سپی گوتی ئەو گەشتانەی کە حکومەت دابینیان دەکات بە خۆڕایی دەبێت بۆ هاووڵاتیان.

تۆمی پیگۆت جێگری سەرۆکی گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت" هەتا ئێستا هاوکاری 7300 هاووڵاتی ئەمەریکاییان کردووە.

پیگۆت کە ڕۆژی چوارشەممە بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند" ئێمە بێ پشوودان هاوکاری هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە .

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، لە 28ی مانگی دووەوە کاتێک ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران دەستیپێکردووە، زیاتر لە 17500 هاووڵاتی ئەمەریکایی گەڕاونەتەوە ئەمەریکا.

ئەمەریکا پێشتر هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی کە گەشت بۆ هەریەک لە وڵاتانی ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن نەکەن و دەستبەجێ ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

هەروەها وەزارەتەکە گوتیشی ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، عەرەبستانی سعودیە و ئیسرائیلن و دەیانەوێت بە فڕۆکە یاخود لە ڕێگەی وشکانیەوە بگەڕێنەوە ئەوا دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە هاوکاریان بکەین، یاخود پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوە بکەن.


XS
SM
MD
LG