هێرشێک دەکرێتە سەر بارەگای یەکێک لە حزبە کوردییەکان لە سورداش

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، هێرشێک کرایە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە سورداش نزیک سلێمانی.

ئەمجەد حسێن پەناهی ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هێرشەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ” هێرشەکە لە ڕێگەی مووشەکەوە بووە و ڕاستەوخۆ کراوەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانمان."

هەروەها وتیشی "پێشتر لەبەر مەترسی هێرشەکان سەنگەرەکانمان چۆڵ کردبوو، بۆیە خۆشبەختانە هیچ زیانێژی گیانیمان نەبووە."

لە ماوەی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران، ئەمە چەندین جارە ئێران بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.