نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە ڕێگەی بڵوێزخانەی لە بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێرەوە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەکات وریا بن و ئامادەبن بۆ ئەوەی خۆیان لە پەناگەکاندا بپارێزن.
نوێنەرایەتی ئەمەریکا ئاماژە دەکات بە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عێراق و دەڵێت ژینگەی ئاسایشی بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و شیانی هەیە بە خێرایی بگۆڕدرێت.
نوێنەرایەتی ئەمەریکا ڕێنمایی داوە، "کە هەموو کارمەندانی نوێنەرایەتی کە توانای کارکردنیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە هەیە، پێویستە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لەو شوێنانە کارە بکەن.
دەشڵێت، "لە ئێستادا کارەکانی کونسوڵگەری بۆ خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی ئەمریکایی ڕاگیراون."
سەرەڕای ئەم هۆشدارییە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر بە کراوەیی ماونەتەوە "بۆ ئۆپەراسیۆنە گرینگەکان."