سیناتۆر تێد کروز: با ئەمشەو دەستە و تاقمی "مەرگ بەر ئەمریکا" بە 72 حورییەکانیان بگەن

سیناتۆری ئەمەریکایی تێد کروز لە پێگەکەی لەسەر ئێکس نووسیویەتی:

"ئەگەر خەڵکی ئێران ئایەتوڵڵا بڕوخێنن، ئەوا ئەمەریکا و تەواوی جیهان زۆر زۆر سەلامەتتر دەبن.

با ئەمشەو دەستە و تاقمی "مەرگ بەر ئەمریکا" بە 72 حورییەکانیان بگەن.

ئەم نووسینەی سیناتۆر تێد کروز لەسەر نووسینێکی نووسەر کلەی تراڤس هاتووە کە باس لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات و دەڵێت لە ئێستادا گرنگترین ڕووداوی جیهانە کە هیچ شتێک لێی گرنگتر نییە. دەشڵێت ڕەنگە هاوشێوەی ڕوخانی دیواری بەرلین ببێت. هەروەها نووسیویەتی ئایەتوڵڵا لەسەر پەتەکەیە.