سیناتۆری کۆماری لینزی گراهام هەڵوێستی سەرۆک ترامپ بەرزدەنرخێنێت لەبارەی پشتیوانیکردنی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران.
پێشتر ڕۆژی شەممە سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا لەسەر تروث سۆشیال نووسی، "ئێران بەدوای ئازادیدا دەگەڕێت؛ ڕەنگە زیاتر لە جاران. ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدان."
پاشان سیناتۆر لینزی گراهام لە ڕێگەی پێگەکەی لەسەر ئێکس نووسی:
"جەنابی سەرۆک وەک هەمیشە 100% دروستی.
هەر ئێستا ئازادی، بۆ هەتا هەتایە ئازادی بۆ خەڵکی ئێران کە لە مێژەوە مەینەتیدایە. مەرگ بۆ ڕژێمی ئایەتوڵڵا.
جارێکی دیکە ئێران مەزن بکەنەوە."
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران هەتا دێت گەورەتر و زیاتر دەبن، بۆیە لە کۆنتڕۆڵی ڕژێم دەرچووە.