وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لە نێوان ئێران و ئەمەریکا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 "هیچ پێشکەوتنێک"ی لێنەکەوتەوە.
دانوستانەکانی دۆحە هەوڵێک بوون بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ئەو دانوستانانەی یەکێتی ئەوروپا نێوەندگیری دەکات و ماوەیەکی درێژە وەستاون. ئامانج لە گفتوگۆکان زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 یە کە بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ تاکلایەنە لێی کشایەوە.
ڕۆبەرت مالی، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا، سەرۆکایەتی شاندەکەی ئەمەریکای کرد.
بەڵام شەوی چوارشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە دۆحە کۆتایی هاتووە."
وتەبێژەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "لە کاتێکدا ئێمە زۆر سوپاسی یەکێتی ئەوروپا دەکەین بۆ هەوڵەکانی، بەڵام نائومێد بووین کە ئێران، جارێکی دیکە، نەیتوانیوە وەڵامی ئەرێنی بە دەستپێشخەرییەکەی یەکێتی ئەوروپا بداتەوە و هەر بۆیەش هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەکراوە."
پێشتر ئێنریکی مۆرا، ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاندبوو لایەنەکان لە دۆحە "دوو ڕۆژ گفتوگۆی چڕ و پڕ"یان کردووە کە "هێشتا" ئەو پێشکەوتنەیان بەدەست نەهێناوە کە تیمی یەکێتی ئەوروپا بە دوایدا دەگەڕێت.
سهرهتاى ڕۆژهكهش له تویتهرى خۆی له كۆبوونهوهى لهگهڵ عهلی باغهرى، سهرۆكى دانوستانكارى ئێران، بڵاوكردهوه، "به گرنگی زیاترهوه بهردهوام دهبین له كاركردن بۆ ئهوهى ڕێككهوتنێكى سهرهكی بۆ نههێشتنى چهك و سهقامگیرى ناوچهكه بهڕێوهبهرێت".
سەرچاوە: فرانس پرێس