Accessibility links

گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئەمەریکا و ئێران بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێک کۆتاییان هات


نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، ئێریکێ مۆرا وتی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 بەبێ هیچ بەرەوپێشچوونێک کۆتای هات.

مۆرا وتی " بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکەوتنە سەرەکییەکە، ئەوەش لەپێناو نەهێشتنی چەک و سەقامگیری ناوچەکەدا."

ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەستیان پێکردەوە، مۆرا ڕێکخەری گفتوگۆکانی نێوان عەلی باقری ئێران و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران ڕۆب مایڵی بوو.

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا. ئێرانیش لەلای خۆیەوە کۆمەڵێک لە بەرپرسیارێتییە گرنگەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ خست. بەپێی ڕێکەوتنەکە، سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران لادەبران و لەبەرامبەریشدا بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران سنووردار دەکرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG