بەپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا: گەیشتن بە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران نزیکە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕێکەوتننامەی ئەمەریکا و ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ی ئێران نزیکە، بەڵام ئاکامی سەرکەوتنی پەیوەستە بە خواستی سیاسی بەشداربووانەوە.

بەرپرسەکەی یەکێتی ئەوروپا گوتیشی" پێشبینی ئەوە دەکەم کە لە هەفتەی داهاتوودا یان لە ماوەی دوو هەفتە دا رێککەوتنێک لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت." ئەو بەرپرسە گوتیشی " پێموایە ئێستاکە ئێمە لەسەر مێزەکە نوسراوێکمان لەبەردەستدایە کە زۆر زۆر نزیکە لەوەی ببێتە ڕێکەوتنێکی کۆتایی."

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە 17ی مانگی 2 دا دەستیڕاگەیش بە وردەکارییەکانی ئەگەری رێکەوتنێک کە شیانی سازانی هەیە لە نێوان نێردراوی ئێران ، ڕوسیا ، چین ، بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکاوە.

بەرپرسەکە گوتیشی "لەسەر زۆربەی کێشەکان ڕێککەوتوون، بەڵام وەک ڕێسابەندییەک لەم جۆرە دانوستانەدا، لەسەر هیچ شتێک ڕێکناکەون هەتا ئەو کاتەی لەسەر هەموو شتێک ڕێکدەکەون. کەواتە ئێمە هێشتا هەندێک پرسیارمان هەیە، هەندێکیان تاڕادەیەک سیاسین و ئەستەمە لەسەری ڕێکبکەون.

ئەو بەرپرسە گوتیشی ڕێکەوتنەکە پێویستە، چونکە بەرنامەی هەستیاری پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بەخێرایی بەرەو پێشەوە دەڕوات، بەڵام ئێران لەمێژە ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی دابێت.

لە میانەی ئاماژەدانی بە پلانی کاری هاوبەشی گشتگیر، ئەو بەرپرسە گوتیشی؛ وەک ڕێکەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان دەبێت و بە فەرمی ئەو ناونیشانە لە خۆدەگرێت.