Accessibility links

ڕوانگە: پووچەڵکردنەوەی پلانی ئێران بۆ ڕفاندن لە تورکیا


بە پێی زانیاری میدیای تورکیا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دەزگای زانیاری نهێنی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە لە چەندین کرداردا ١٧ کەسیان بە گومانی هاودەستی لەگەڵ دەزگای ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکردووە، کە لە هەوڵ دابوون جودابیرێکی کۆماری ئیسلامی لە تورکیادا بڕفێنن؛ هەروەها لە کردارێکی تردا، هەوڵی کوشتنی بازرگانێکی ئیسرائیلی یائێر گێلێر لە لایەن کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیستەنبوڵ پووچەڵ کرایەوە.

میوانی بەرنامەی ڕوانگەی ئەم هەفتەیە، هیوا مەولانیا، ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان و پەناخواز لە تورکیا، وێڕای ئاماژە کردن بە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات بۆ دەست تێوەردان لە ناوچە و لە ناوبردنی جودابیرانی بە تایبەتی لە تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەڵێت، لە مەسەلەی ڕفاندنی ئەم جارەدا، خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی ئەمجارە هاوکاری ئەو تیمەی ئێرانیان کردووە، کەسانێک بوون کە پێشتر ڕابردووی کارکردنیان لە لەشکری تورکیادا هەبوو.

ئەو دەڵێت، پێشتر هەوڵی لەم چەشنە لە لایەن کەسانی ئاساییەوە بەڕێوەدەچوون، بەڵام ئەمجارەیان تەنانەت کەسی بەئەزموونی لەشکری و تەنانەت دادوەرێکی حکومەتی تورکیاش لەو پلانەدا هاوکاری هەبووە.

هەروەها وەک خۆی ئاماژە پێدەکات، بە لە بەرچاوگرتنی کارنامەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی لە سەرکوتی جودابیرانی لە دەرەوەی وڵات، پەیامی بۆ ئەوان ئەوەیە کە لە هەر شوێنێکدا دەسەڵاتی هەیە و هەروەها دەیەوێت بە ئەم کارەی بە جودابیرانی خۆی بڵێت کە "هەر چی بیەوێت، دەتوانێت بیکات".

هەروەها هیوا مەولانیا تیشک دەخاتە سەر دۆخی پەناخوازانی ئەفغانی کە ژمارەیەکی زۆریان پەنایان بۆ تورکیا هێناوە و تەنانەت ئاگاداری دۆخی نێوخۆی ئەفغانستانن کە خەڵک بەهۆی دۆخی ئێجگار نالەباری ئابووری ناچار دەبن منداڵەکانیان بفرۆشن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG