وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی شەرمەزار دەکات

پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ماڵی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت " ئاسودەین بە بیستنی ئەوەی سەرۆک وەزیران سەلامەتە. ئەم کارەئاشکرا تیرۆریزمەی کە بە توندی ئیدانەی دەکەین، لە ناوجەرگەی دەوڵەتی عێراقدا ڕوویداوە. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە بەرپرسیارن لە چەسپاندنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق لە پەیوەندیداینو هاوکاریمان پێشکەش کردوون لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم هێرشە دەکەن. بەڵێنەکانمان بۆ هاوبەشە عێراقییەکانمان لە بەردەوامە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە حکومەت و گەلی عێراقی دەکات."

بەیانانمەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە بوو کە بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ماڵی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا ئەلکازمی کردە ئامانج کە لەشکری عێراقی بە هەوڵێک بۆ کوشتنی کازمی ناودێری دەکەن بەڵام دەشڵێن کازمی زیانی پێنەگەیشتووە.