Accessibility links

لێکۆڵینەوە لەسەر پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە عێراق دەستپێدەکات


ئاژانسی دەنگوباسی عێراق (INA)لە زاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە دوای پێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی لە بەغدا دەستیپێکردووە.

سەرۆک وەزیران مستەفا ئەلکازمی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە دوای پێکدادانەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لایەنگرانی ئەو پارتانە کرد کە ناڕەزاییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی مانگی ڕابردوو دەردەبڕی.

بەیاننامەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەکردووە.

لە بەیاننەمەکدا ڕاگەیەندراوە " ئەوانەی کەمتەرخەمییان کردووە دەخرێنە بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی بۆ کەمتەرخەمییەکان و پێشێلکردنی فەرمانە ئاشکراکانی فەرماندەیی گشتی کە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا فیشەکی ڕاستەقینە بەکاربهێنرێت."

ڕاپۆرتە هەواڵیەکەی INA دەشڵێت کازمی فەرمانی قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی پێکدادانەکانی داوە و بڕیاریشی داوە خۆی سەرپەرشتی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە بکات.

ڕۆژی هەینی پێکدادان لە نێوان سەدان لایەنگری گروپەکانی سەربە ئێران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پایتەختی عێراق ڕوویدا لە کاتێکدا لایەنگرانی ئەو گروپانە ناڕەزاییان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێڕاق دەربڕی کە لە 10 مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو.

سەرچاوەیەکی ئاسایشیڕۆژی هەینی گوتیخۆپیشاندەرەکان کە زۆربەیان لە لایەنگرانی کەتائب حزبوڵا و عەسائیب ئەهل ئەلحەق بوون بەردەمی دەروازەی سێ لە چوار دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان گرتبوو.

سەرچاوەکە گوتیشی خۆپیشاندەران هەوڵیان دابوو بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە لە دیوی نزیک لە وەزارەتی بەرگرییەوە و هەروەها هێزە ئاسایشییەکانیان بەردباران کردبوو بەڵام هێزەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە تەقەیان بە ئاسماندا کرد بۆ بڵاوەپێکردنیان

XS
SM
MD
LG