Accessibility links

هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێتە سەر ماڵی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی


بەرەبەیانی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ماڵی سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا ئەلکازمی کردە ئامانج کە لەشکری عێراقی بە هەوڵێک بۆ کوشتنی کازمی ناودێری دەکەن بەڵام دەشڵێن کازمی زیانی پێنەگەیشتووە.

کازمی لە تویتێکدا سەلامەتی خۆی ڕاگەیاند و گوتی " وەک چۆن پێشتر، ئێستاش هەر پڕۆژەیەکن بۆ خۆبەخت کردن لە پێناو عێراق و گەلی عێراقدا، موشەکەکانی غەدر بڕوای خاوەن بڕواکان لەق ناکات و ناشتوانێت هێندەی تاڵە موویەک سووربوون و پێداگری هێزە ئاسایشییە قارەمانەکانمان بلەرزێنێت بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک و بەدەستهێنانی ماف و هەروەهاش بۆ جێبەجێکردنی یاسا. سوپاس بۆ خودا من باشم و داوای پاراستنی ئارامی و پشوودرێژی لە هەموو لایەک دەکەم لە پێناو عێراقدا."

سەرچاوە ئاسایشیەکان دەڵێن لەو هێرشەدا چەند ئەندامێکی هێزی پاراستنی کازمی بریندار بوون.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەو هێزانەی سەر بە ئێرانی کە لەهەڵبژاردنەکە دەنگی کەمیان بەدەستهێناوە ڕوویدا لەو خۆپیشاندانانەدا پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و کوژرا و بریندار لێکەوتەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەوالە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان بۆ سەر ماڵەکەی کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا نەگرتووەتە ئەستۆ.


XS
SM
MD
LG