Accessibility links

زێلێنسکی کراوەیە بە ڕووی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی ' ڕاستەقینە ' لەگەڵ مۆسکۆدا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت کراوەیە بە ڕووی گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووسیادا، بەڵام تەنها " گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە " کە ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی سنوورەکانی ئۆکرانیا و قەرەبووکردنەوەی هێرشەکانی ڕووسیا و سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە تاوانەکانی جەنگ.

میخایلۆ پۆدۆلیاکی ڕاوێژکاری باڵای زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا هەرگیز گفتوگۆکردنی لەگەڵ ڕووسیا ڕەت نەکردۆتەوە و ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی داهاتووی ڕووسیادا نەک ڤلادیمیر پوتن. لێدوانەکانی پۆدۆلیاک دوای ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکا دێت کە تیایدا ئاماژە بەوە درابوو بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن بە شێوەیەکی تایبەتی هانی ڕابەرانی ئۆکرانیای داوە کە کراوە بن بە ڕووی گفتوگۆکاندا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکانەوە وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیادا بە نهێنی گفتوگۆیان کردووە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی مەترسیی کەوتنەوەی جەنگێکی بەرفراوانتر بووە لەسەر ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG