Accessibility links

زێلێنسکی: ڕووسیا زیانێکی گەورەی لە ڕۆژهەڵات بەرکەوتووە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ڕووسیا زیانێکی گەورەی لە هێرشە " توندەکانی " سەر هەرێمی دۆنێستکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەرکەوتووە و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا.

زێلێنسکی وتی " هێرشە توندەکانی ڕووسیا بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسک بەردەوامن. لەوێ دوژمن زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە."

زێلێنسکی وتیشی باوەڕی وایە ڕووسیا " هێزەکانی و ئامڕازەکانی ئامادە کردووە بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هێرشی گەورە بۆ سەر ژێرخانەکانمان، بۆ نموونە سەرەتا بۆ سەر ژێرخانی وزەمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG