Accessibility links

ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا: بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکای ئۆکرانیا بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانی بەرکەوتووە


بەنداوی کاخۆڤکا، ڕووباری دنیپرۆ، هەرێمی خێرسۆن، ئۆکرانیا
بەنداوی کاخۆڤکا، ڕووباری دنیپرۆ، هەرێمی خێرسۆن، ئۆکرانیا

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری خزمەتگوزارییە بەپەلەکانەوە بڵاوییان کردەوە بەنداوی نۆڤا کاخۆڤکای ئۆکرانیا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادایە بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی ئۆکرانیاوە زیانی بەرکەوتووە.

دەزگای هەواڵی تاسی سەر بە دەوڵەتی ڕووسیا لە زاری نوێنەری خزمەتگوزارییە بەپەلەکانەوە بڵاویکردەوە موشەکێک کە بە سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی هەڵدراوە قفڵی بەنداوەکەی پێکاوە و زیانی لێکەوتۆتەوە. بەرپرسەکە وتیشی " هەوڵێک بووە بۆ دروستکردنی ڕەوشێک بۆ کارەساتێکی مرۆیی."

جێی ئاماژەیە هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتەڕوو لەسەر ئەم هەواڵانە، ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە دەستبەجێ پشتڕاستی بکاتەوە.

بەنداوی گەورەی نۆڤا کاخۆڤکا کە ئاوی ڕووباری دنیپرۆی خێرسۆن دەگرێتەوە، لەو ناوچەیەی کە هێزەکانی ئۆکرانیا پێشڕەوییان تیادا کردووە، لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا گرنگییەکی ستراتیژی زۆر هەستیاری هەبووە.

لە مانگی 10 ەوە ڕووسیا و ئۆکرانیا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بەندەرەکە لە ڕێی تەقەمەنییەوە، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ئەوا زۆربەی ناوچەکانی خوار بەنداوەکە لافاو دەیانبات و دەبێتە هۆی کاولکارییەکی گەورە لە دەوروبەری شاری خێرسۆندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG