سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆ یەکەمین جار دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە سەردانی شاری وهانی کرد کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک کە چین پێی وایە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە سوودی هەبووە.
ئەم سەردانی سەرۆکی چین بۆ وهان لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە و ئێستا زیاتر ڕووی کردۆتەوە وڵاتانی دیکەی وەکو ئێران و ئیتاڵیا و کۆریای باشوور.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕنمین لە پەکین چانگ مینگ بە ڕۆیتەرزی وت " ڕوون و ئاشکرایە شی لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وهانی نەدەکرد چونکە لە سەرەتادا مەترسی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لەوێ زۆر زۆر بوو."
وتیشی " بوونی شی لەوێ مانای ئەوەیە حیزبی شیوعی چینی پێدەچێت بەمزووانە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا ڕابگەیەنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز