Accessibility links

جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 60 وڵات


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گەیشتۆتە لانی کەم 60 وڵات.

ڕێکخراوەکە وتی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا دەرکەوت باوەڕوایە لە جۆرە بەڕیتانیەکە خراپتر بێت کە تاوەکو ئێستا لە 23 وڵات و ناوچەدا دەرکەوتووە.

ئاماژەشی بەوەدا چاودێری بڵاوبوونەوەی دوو جۆری دیکە دەکات کە لە بەڕازیل سەریانهەڵداوە و بە ( بی 1 ) ناسراون و سەرەتا لە ویلایەتی ئامازۆناس سەریانهەڵداوە و دواتر لە ژاپۆن لە چوار کەسدا دەرکەوتوون کە لە بەڕازیلەوە گەڕابوونەوە بۆ ژاپۆن.

ئەوەشی خستەڕوو " لە ئێستادا زانیارییەکی کەم هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا چۆنێتی و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لەم جۆرە نوێیانەیدا گۆڕاوە یاخود نا." بەڵام ئاماژەی بەوەدا تایبەتمەندییەکانی دوو جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە لە باشووری ئەفریقا و بەڕیتانیا پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.

دوو جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر لە جۆرە کۆنەکە دەگوازرێنەوە بەڵام مەترسیدارتر نین، بەڵام فشارەکانیان لەسەر سیستمەکانی تەندروستی لە جیهاندا زیاد کردووە، لەوانەش بەڕیتانیا و ئەمەریکا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG