تیمێکی پێشکەوتووی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک شارەزای نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ڕێکخراوەکە بەرەو پەکین بەڕێکەوتن بۆ یارمەتیدانی چین لە لێکۆڵینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆن گیبریسوس کە لە کۆتای مانگی یەکدا سەردانی چینی کردوو و لەگەڵ سەرۆکی چین و وەزیرانی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە، ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی تیمێکی نێودەوڵەتی ڕەوانەی چین بکەن.
تێدرۆس لە تویتێکدا وتی " هەر ئێستا لە فڕۆکەخانە تیمێکی پێشکەوتووی شارەزایانمان بینی بە ئەرکێک بەرەو چین بەڕێکەوتن، تیمەکە بروس ئەیلواردی پزیشک ڕابەرایەتیان دەکات."
لە ماوەی ڕابردوودا چین ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتۆتە 811 کەس و بەوەش ژمارەی قوربانیانی نەخۆشی سارس لەسەر ئاستی جیهان تێدەپەڕێنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز