Accessibility links

کاربەدەستێکی WHO: ئەگەر کۆرۆنا لە هاویندا کەمبووەوە ئەوا نیعمەتێکی خودایە


کاربەدەستێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە دوری دەزانێت نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 لە وەرزی هاویندا کەمبێتەوە.

دکتۆر مارک ڕیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارە بەپەلەکانی ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ هەینی لە بارەگای ڕێکخراوەکەی لە جنێڤ گوتی هەڵەیە ئەگەر پـێمانوابێت ئەم نەخۆشیـیە وەرزیـیە و وەکو ئەنفلۆنزایە کە لە وەرزی هاویندا نامێنێت.

گوتیشی" هیوادارین وەهابێت وە ئەگەر نەما ئەوا نیعمەتێکی خودایە."

پاشان جەختی کردەوە کە ناکرێت بگوترێت نامێنێت، چونکە هیچ شتێک نیـیە ئەوە بسەلمێنێت.

مانگی ڕابردوو، پـرۆفیسۆر ستیفن مۆرس لە زانکۆی کۆلۆمبیای پـزیشکی لە نیویۆرک گوتی ڕەنگە لە مانگی چواردا دەربکەوێت ئایە ئەم ڤایرۆسە بە بەرزبوونەوەی پـلەی گەرما و شێ لە هەوادا کەمدەبێتەوە یان نا.

بەشێک لە پـزیشکان گەشبینن بەوەی لە هاویندا ئەم ڤایرۆسە خۆی لە بەردەم گەرما ناگرێت و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیـیەکە کەم دەبێتەوە.

بەڵام لە ئێستادا بوونی نەخۆشیـیەکە لە 97 وڵات تۆمارکراوە و بەشێکی ئەو وڵاتانە لە بەشی باشوری زەوین کە لەم کاتانەی ساڵدا لە وەرزی هاوینەوە بەرەو پاییز دەچن.

XS
SM
MD
LG