Accessibility links

بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا بەمزووانە کۆتایی نایەت


بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم
بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم

بەڕێوبەری تەندروستی جیهانی هۆشیاریدا لەوەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەمزووانە کۆتایی نایەت و نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت کاریگەریی ڕاگیرانی یارمەتییە داراییەکان بۆ ڕێکخراوەکە بەتایبەتی لەسەر منداڵان.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم وتی " تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە زۆر دوورە لە کۆتایی هاتنیەوە." ئاماژەشی بەوەدا نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمەریکای لاتین و هەندێک لە وڵاتانی ئاسیا.

وتی " ڕێگەیەکی دوورودرێژ و کارێکی زۆرمان لەبەردەمدا ماوە."

وتیشی بەپێی زانیارییەکانی هاوپەیمانێتی جیهانی، لە 21 وڵات کەمی هەیە لە پێکوتەی نەخۆشیەکانی دیکەدا، ئەوەش بەهۆی ئەو کۆتوبەندانەوەیە کە خراونەتە سەر سنووری وڵاتان بەهۆی کۆرۆناوە.

وتیشی " ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا پێدەچێت لە وڵاتانی ئەفریقای باشوور دوو هێندە ببێت، دەبێت ئەوە ڕوونەدات، لەگەڵ وڵاتاندا کاردەکەین تاوەکو ئەوە ڕوونەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG