Accessibility links

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە واشنتن کەسێک کوژرا و 20 کەسی تر برینداربوون


سەرۆکی شارەوانی واشنتن مۆڕێڵ باوزەر و سەرۆکی پۆلیسی واشنتن پیتەر نیوشام
سەرۆکی شارەوانی واشنتن مۆڕێڵ باوزەر و سەرۆکی پۆلیسی واشنتن پیتەر نیوشام

بەرپرسانی ئەمەریکی دەڵێن سێ چەکدار تەقەیان لە گردبوونەوەیەک کردووە لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و لە ئەنجامدا کوڕێک کوژراوە و 20 کەسی تر برینداربوون.

سەرۆکی پۆلیس پیتەرز نیوشام و سەرۆکی شارەوانی واشنتن مۆڕێڵ باوزەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیان تەقەکردنەکە لەنێوەندی گردبوونەوەی سەدان کەسدا بووە لە گەڕەکێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی واشنتن.

باوزەر وتی گردبوونەوەکە مۆڵەتی نەبووە و ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆی پێشێلکردووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەسەر شارەکەدا سەپێندراوە.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی پۆلیسی واشنتن پیتەر نیوشام وتی بەلایەنی کەمەوە سێ چەکدار تەقەیان لە گردبوونەوەکە کردووە و 21 کەس بەرکەوتوون، لەنێویشیاندا ئەفسەرێکی پۆلیسی تێدایە کە لە ئەرکدا نەبووە.

نیوشام وتی کوڕێکی تەمەن 17 ساڵیش بە ناوی کریستۆفەر براونەوە کوژراوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەو کەسانە بڵاونەکراوەتەوە کە تەقەیان کردووە. نیوشام وتی کۆمەڵێک چەک و دەمانچە لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG