Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: لەگەڵ داواکردنی ڤیزا لەبارەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانتەوە پرسیارت لێدەکرێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە سیاسەتەکەی دانۆڵد ترامپ سەبارەت بەو کەسانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە، حکومەتی ئەمەریکا پلان دادەنێت بۆ کۆکردنەوەی مێژووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.

زۆربەی داواکەرانی ڤیزای ئەمەریکا بە کۆچبەران و ئەو کەسانەشەوە کە کۆچبەر نین،کە نزیکەی 14.7 ملیۆن کەس دەکات، داوایان لێدەکرێت بە لیستێک هەموو ئەو بەرنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەکاریان هێناوە بینووسن، کۆمەڵێک زانیاری کە بەکاردەهێنرێن بۆ ناسینەوەیان، بەپێی ئەو ڕێنماییاییە نوێیانەی پێشنیارکراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی بە تێبینییەک لە تۆماری فیدڕاڵیدا ڕێنماییە نوێیە پێشنیارکراوەکان بڵاودەکاتەوە و داوای پەسەندکردنی دەکات لە ئۆفیسی بەڕێوبەرایەتی و بودجە.

ڕێنماییەکان پشتیوانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ دەکەن لە ساڵی 2016 دا کە دەیوت نابێت ڕێگە بدرێت بە کۆچبەرە نایاساییەکان بێنە ناو خاکی ئەمەریکاوە بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە، هەروەها داوای کرد پشکنینێکی چڕ بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە.

وەزارەتی دەرەوە وتی بەنیاز نیە بەشێوەیەکی ڕۆتینی داوای زانیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڤیزای سیاسیی و فەڕمیان هەیە.

وەزارەتی دەرەوە وتی ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوا داواکەرانی ڤیزای ئەمەریکا داوایان لێدەکرێت ژمارەی تەلەفون و ئیمەیڵ و مێژووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بنوسن و بینێرن. هەروەها پرسیاری ئەوەیان لێدەکرێت کە ئایا نێردراونەتەوە یاخوو لە هیچ وڵاتێکدا لابراون بەهۆی ئەوەوە کە ئەندامێکی خێزانەکانیان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا بەشدار بووبێتن یاخوود نا.

دادگاکانی ئەمەریکا دوو بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی سەرۆک ترامپیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەمەیان دادگا لە مانگی شەشدا بڕیاری لەسەر دەدات.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG