Accessibility links

ئەمەریکا پێدانی ڤیزا لە توکیا دەست پێدەکاتەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا ڕایگەیاند ئەمەریکا پێدانی ڤیزای بەشێوەیەکی سنووردار دەستپێکردۆتەوە دوای ئەوەی گرەنتی پارێزراوی کارمەندەکانی دراوەتێ لە دامەزراوە سیاسییەکانیدا لە تورکیا، ئەمەش یەکەم هەنگاوبوو بۆ هێورکردنەوەی گرژییە سیاسییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتن دوای ڕاگەیاندنەکە وتی بە هەمان شێوە ئێمەش هەمان کار دەکەینەوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆک وەزیری تورکیا بن علی یەڵدریم سەردانی ئەمەریکای کرد.

بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا وتی هێشتا نیگەرانیەکی زۆری هەیە سەبارەت بە دەستگیرکردنی دووان لە کارمەندەکانی لە تورکیا کە خەڵکی تورکیان و هەروەها نیگەرانی ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکیانەن کە دەستگیرکراون بەپێی ئەو بڕیاری دەستگیرکردنانەی کە لە تورکیا درا دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردووی تورکیا.

مانگێک لەمەوبەر کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکرا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا پێدانی ڤیزا لە تورکیا ڕابگرێت تاوەکوو هەڵسەنگاندنێک دەکات لەبارەی پارێزراوی کارمەندەکانیەوە لە تورکیا.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا وتی " گرەنتییەکی سەرەتاییمان دراوەتێ سەبارەت بەوەی حکومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە لە هیچ کارمەندێکی دامەزراوەکانمان ناکات لە تورکیا."

وتیشی " هەروەها گرەنتیمان دراوەتێ بەوەی کە حکومەتی تورکیا کارمەندەکانمان دەستبەسەر یاخوود دەستگیر ناکات بەهۆی ئەنجامدانی ئەرکە فەڕمییەکانیانەوە."

باڵیۆزخانەکە وتیشی بەهۆی ئەو گرەنتیانەوە ئێستا دەتوانین بەشێوەیەکی سنووردار ڤیزا لە تورکیا بدەین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG