Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا دەڵێت واشنتن داوا لە تورکیا دەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا جێف فلەیک
باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا جێف فلەیک

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا دەڵێت ئەمەریکا داوای لە تورکیا و هاوپەیمانەکانی دیکە دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە ڕازی بکەن گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم بکاتەوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا جێف فلەیک لە کاتێکدا ئەم لێدوانەیدا کە ناوچەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی دوای کوژرانی ئەندامانی باڵای حەماس و حزبوڵا.

سەرکردەی سیاسیی حەماس ئیسماعیل هەنییە لە 31 ی مانگی حەوتدا لە تاران کوژران، ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە ئیسڕائیل کردووە لەسەر کوژرانی هەنییە. ئێران ئیسڕائیلی تۆمەتبار کردووە بە کوشتنی هەنییە، بەڵام ئیسڕائیل بەرپرسیارێتی کوشتنەکەی ڕانەگەیاندووە.

فلەیک لە ئیستەنبوڵ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " داوا لە سەرجەم ئەو هاوپەیمانانەمان دەکەین کە پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە، ئێران ڕازی بکەن گرژییەکان کەم بکاتەوە، بە تورکیاشەوە."

سەبارەت بە تورکیا وتی " ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیکەن بۆ ئەوەی گرژییەکان پەرەنەسەنن. ئەوان زیاتر لە ئێمە پێیان وایە کە گرژییەکان پەرەناسێنن."

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەم ساڵانەی ڕابردوودا گرژییان تێکەوت، ئەوەش بەهۆی هاوپەیمانییەکەی ئەمەریکاوە لەگەڵ کوردەکانی سوریادا کە تورکیا بە " تیرۆریست " ناوییان دەبات، هەروەها لەسەر کڕینی سیستمی S-400 بەرگری ئاسمانی ڕووسیاییەوە لەلایەن تورکیاوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت و لە پڕۆگرامی دروستکردنی فڕۆکەی شەڕکەری F-35 دەریبکات.

بەڵام فلەیک وتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا ئێستا " باشترن وەک لەو ماوەیەی پێشوو."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG